رۆژههلاتی ناوهراستکوردستانگرنگ
کەی یاسای بودجە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە؟
لیژنەی دارایی پێشبینی دەکات لەماوەی ئەم ھەفتەیەدا رێنماییەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجە بڵاوبکرێتەوە، یاساکەش بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
سامر زیبان ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بە مەبەستی وردبینیکردن لە بڕگە و ماددەکانی، یاسای بودجە ئاراستەی ئەنجومەنی شورای دەوڵەت کراوە، لایەنە چاودێرییەکانیش بە وردی چاودێری سەرجەم بڕگە و ماددەکانی یاسای بودجە دەکەن بەتایبەت بوارە ئابووری وخزمەتگوزارییەکان کە راستەوخۆ پەیوەندییان بە ژیان و گوزەرانی ھاوڵاتیانەوە ھەیە.
وتیشی، بەپێی پێشبینییەکان لەماوەی ئەم ھەفتەیەدا وەزارەتی دارایی رێنماییەکانی تایبەت بە جێبەجێکردنی یاسای بودجە بڵاودەکاتەوە و ئاراستەی سەرجەم وەزارەتەکانیشی دەکات، بۆئەوەی یاسای بودجە بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
Facebook Comments Box