جیهانکوردستانگرنگ

حکومەتی بەریتانیا: دژەتیرۆری یەکێتی بە نایاسایی رۆژنامەنوسان دەستگیر دەکات

حکومەتی بەریتانیا لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا کە بۆ هەڵساندنی حکومەتەکان بڵاوی دەکاتەوە باسی لە دەستگیرکردنی 2 ڕۆژنامەنوسانی دەکات.

حکومەتی بەریتانیا لە ڕاپۆرتەکەیدا نوسیویەتی ”لە مانگی تشرینی یەکەمدا، هێزەکانی یەکەی دژە تیرۆری یەکێتی دوو ڕۆژنامەنووسیان بەناوەکانی سەرتیپ وەیسی و ئیبراهیم عەلی، لە دەزگای میدیایی بوار کە لە هەولێرەوە پەخشدەکرێت دەستگیرکردووە. دەستگیرکردنەکە لەو کاتە بووە کە ئەو دوو ڕۆژنامەنوسە لە سلێمانییەوە بەرەو هەولێر گەڕاونەتەوە”.

بەپێی ڕاپۆرتەکەی حکومەتی بەریتانیا، دەستگیرکردنی ئەو ڕۆژنامەنوسە ناڕەزایی ڕێکخراوە ناحکومییەکان و ڕۆژنامەنوسانی لێکەوتەوە. بەتایبەت کە ئەو ڕۆژنامەنوسە ئاگادار نەکراونەتەوە لەو تۆمەتانەی کە ئاڕاستەیان کراوە.

حکومەتی بەریتانیا لە ڕاپۆرتەکەیدا ئاماژەی بە قسەی پەرلەمانتاران و ڕۆژنامەنوسان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کردووە کە بەپێی یاسا نابێت ڕۆژنامەنوسان دەستگیربکرێن و دەبێت تەنیا بەپێی یاسای کاری ڕۆژنامەوانی دادگایی بکرێن.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button