
ئەمرۆ شەممە ٥/٨/٢٠٢٣ وەزارەتی تەندروستی داخستنی چوار دەرمانخانەی لەشاری هەولێر ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەنراوێکی وەزارەتی تەندروستی هاتووە، “پاڵپشت بە ڕاسپاردە و بڕیاری لێژنەی لێکۆڵینەوە بە چاودێری سەرۆکایەتیی داواکاری گشتی، بەهۆکاری بوونی دەرمانی قاچاخ و نایاسایی و بێ سەرچاوە چوار دەرمانخانە لە شاری هەولێر داخران و ڕاگرتنی کاری پیشەی دەرمانسازی بۆ ماوەی شەش مانگ بە ناوەکانی:
دەرمانخانەی ئەمیر
دەرمانخانەی بیمار
دەرمانخانەی هاوس فارما
دەرمانخانەی پەخشان
وەزارەتی تەندروستی لە راگەیەندراوێکدا هاووڵاتیان دڵنیا دەکاتەوە لە بەردەوامی چاودێریکردنی دەرمان و پێداویستی پزیشکی لە پێناو سەلامەتی نەخۆش و ڕێگەگرتن لە هەر دەرمانێکی نایاسایی و نافەرمی و دوور لە پەسەندکراوی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان.
لەڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە “هاووڵاتیانی خۆشەویست ئاگاداردەکەینەوە کەوا دووربن لە بەکارهێنانی دەرمانی بێ سەرچاوە و بێ ستیکەر هەروەها لە ڕێگەی هێلە گەرمەکانی پەیوەندی کردن تیمەکانی چاودێری بازاڕی لێ ئاگادار بکەنەوە بۆ وەرگرتنی سکاڵا و گرتنەبەری ڕێکار و سزای یاسایی لەبەرامبەر هەر سەرپێچی و کەمتەرخەمییەک.”



