کوردستانگرنگ

شاندێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دەچنە بەغدا

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 7ـی 8ی 2023، شاندێکی باڵای مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بەرەو بەغدا بەڕێکەوتن.

ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق بە میدیای پارتی رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکاندا پێداچوونەوە بە رێککەوتنە سیاسییەکانی نێوان هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان، کارنامەی کابینەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و نووسینەوەی پڕۆژەیاسای نەوت و گاز دەکرێت.

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی هەواڵەکەی پشتراستکردەوە و لەبارەی ئەوەی ئایا لەگەڵ کێ کۆدەبنەوە، رایگەیاند، ناتوانن ئێستا وردەکاریی بەرنامەی کۆبوونەوەکانیان ئاشکرابکەن.

وابڕیارە شاندەکەی پارتی لەگەڵ لایەنەکانی نێو هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت “پێداچوونەوە بە کارنامەی کارکردنی کابینەی محەممەد شیاع سوودانی و رێککەوتنە سیاسییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بکەن”.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button