کوردستانگرنگ

لەبارەی گەرمای تاقەت پروکێن هۆشداری دەدرێتە هاوڵاتیان

بەگوێرەی زانیاریەکانی کەشناسی، لەئەمرۆوە ٧/٨/٢٠٢٣ تاوەکو چەند رۆژی دیکە پلەکانی گەرما هەر بەبەرزی دەمینێنەوە.

ئاسۆ كه‌مال، به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی سلێمانی، رایگه‌یاند: له‌مڕۆوه‌ شه‌پۆلێكی گه‌رمای بەھێز ناوچه‌كانی هه‌رێمی کوردستان ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ تیایدا پله‌كانی گه‌رما بەشێوەیەکی بەرچاو به‌رز دەبێتەوە و ڕەنگە تاوەکوو چەند ڕۆژێکی دیکە بەردەوام بێت.

ئەوەشی خستە ڕوو، بەھۆی کاریگەریی ئەو شەپۆلە گەرمایەوە داوا له‌ هاووڵاتیان دەکەین خۆیان بەدوور بگرن لەو کاریگەری خراپی بەرکەوتنی گەرماکە، بەو مانایەی له‌ ماڵه‌كانیان نه‌یه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌، به‌تایبه‌تی له‌ كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆ بۆ كاتژمێر چوار و پێنجی ئێواره‌، چونکە شەپۆلی گەرماکە لەو کاتەدا کاریگەری خراپی بۆ ھاوڵاتیان دەبێت.

دەربارەی ئەوەی کەی کاریگەریی شەپۆلە گەرماکە نامێنێت، ئاسۆ کەمال، ئاماژەی بەوە کرد، ھەموومان دەزانین مانگه‌كانی ته‌مموز و ئاب له‌ وه‌رزی هاویندا بە گەرمترین مانگه‌كانی ساڵ دانرەوە، به‌ تایبه‌تی مانگی ته‌مموز كه‌ به‌پێی راپۆرتی ده‌زگا كه‌شناسییه‌كانی جیھان له‌مانگی حه‌وتدا پله‌ی گه‌رمی گۆی زه‌وی گه‌یشته‌ 17.2 كه‌ خۆی نابێت له‌ 15 تێپه‌ڕ بكات، بۆیە باشترە ھاوڵاتییان لەگەرمای مانگی تەمووز و مانگی ئاب خۆیان بپارێزن.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button