کوردستانگرنگ

دادگای فیدڕاڵی لە بەرژەوەندی هەرێمی کورستان بڕیارێکی دەرکرد

دادگای فیدراڵیی عێراق ‘دوو دەستەواژەی’ لە یاسای بودجە لە بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستان یەکلاکردەوە

دادگاى باڵاى فیدراڵیى عێراق ‘دوو دەستەواژەى’ یاسای بودجەی لە بەرژەوەندیى هەرێمى کوردستان بە نادەستوورى لە قەڵەمدا کە ئەوانیش لە بڕگەکانی 1ى مادەى 11 و حەوتى مادەى 13دان.

یەکێک لەو دەستەواژانەى دادگە بە نادەستوریى زانی، تایبەتە بە خەرجکردنى پشکى هەرێمى کوردستان بە رەزامەندیى سەرۆکوەزیرانى عێراق، کە لە بڕگەى یەکى مادەى 11ـی بودجەدا هاتووە، بەوەش وەزارەتى دارایی عێراق لایەنى بەرپرس دەبێت لە ناردنی پشکەکە.   

دەستەواژەی دووەم لە بڕگەى حەوتى مادەى 13ـدا هاتووە، کە تایبەتە بە بڕیاردانى کۆتایی لەسەر کێشەى نێوان هەولێر و بەغدا لە پەرلەمانی عێراق، ئەگەر ئەو دوو لایەنە نەگەیشتنە رێککەوتن. لە سەر ئەو بنچینەیە، هەر کێشەیەکی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لە بواری بودجەدا لەلایەن لیژنەی هەردوو حکومەتەوە یەکلایی دەبێتەوە، نەوەک ئەوەی پەرلەمانی عێراق بڕیاری لەبارەوە بدات. 

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button