کوردستانگرنگ

له‌ شاری سلێمانی یه‌كه‌م دامەزراوەی فه‌رمیی په‌كه‌كه‌ كرایه‌وه‌

په‌كه‌كه‌ به‌فه‌رمی ناوەندی ئەکادیمیی ئەرشیڤ و توێژینەوەی پەرتوکخانەیی ژنی کورد ده‌كاته‌وه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی بیر و هزری حزبیی په‌كه‌كه‌ له‌ شاری سلێمانی و هیچ یه‌كێك لە به‌رپرسانی سلێمانی ئاماده ‌نین قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن.

به‌پێی زانیارییەکان ئافره‌تێكی سه‌ر به‌ په‌كه‌كه‌ به ‌ناوی نەجیبە‌ قه‌ره‌داغی، سه‌رپه‌رشتیی ئه‌و ناوه‌نده‌ی په‌كه‌كه‌ دەكات  کە سه‌رجه‌م ئافره‌تانی په‌كه‌كه‌ كۆ ده‌كاته‌وه‌ و له‌وێ كاری حزبی ده‌كه‌ن. له‌وێشه‌وه‌ به‌شێك له ‌به‌رپرسانی ئافره‌تانی په‌كه‌كه‌ دیداری سیاسی داده‌نێن و وه‌ك ناوه‌ندێكی چالاكی په‌كه‌كه‌ بۆ كاروباری ژنان دانراوه‌.

لەم بارەیەوە‌ 13 كه‌سایه‌تیی ئیداره‌ی سلێمانی، ئاماده‌ نه‌بوون قسه‌ له‌و بارەیەوه‌ بكه‌ن و تا ئێستا پارێزگاری سلێمانی ڕوونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و ناوه‌نده‌ی په‌كه‌كه‌ نه‌داوه‌ كه‌ چۆن مۆڵه‌تی پێ دراوه‌.

ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده‌ به‌ڕێوه ‌ده‌به‌ن، دوو چالاك و كادیری په‌كه‌كه‌ن کە بریتین لە هاژه‌ حه‌سه‌ن و نارین محەمەد.

نەجیبە قەرەداغی، بێژەرێکی ناسراوی پەکەکەیە و ماوەیەکی زۆر لە کەناڵەکانی پەکەکە لە ئەورووپا بێژەر و پێشکەشکار بووە و ئێستاش لە شاری سلێمانی سەرپەرشتیی دامەزراوەكەی پەكەكە دەكات.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button