کوردستانگرنگ

یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر کەسانی کەمدەرامەت دابەش دەکرێت

سبەی سێشەمە 8/8/2023 پرۆسەی دابەشکردنی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ هاووڵاتییانی کەمدەرامەت دەستپێدەکات.

وەزارەتی ئاوادانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا هاتووە، سبەی کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆ لەناو دیوانی وەزارەتی ئاوادانکردنەوە و نیشتەجێکردن، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن وردەکارییەکانی پرۆسەکە رادەگەیەنێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە رێورەسمەکەی بەیانی پرۆسەی دابەشکردنی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوون و کاراکردنی فۆڕمەکە بە شێوەی ئۆنلاین و وردەکاری پرۆسەکە بۆ هاووڵاتییانی کەمدەرامەت ئاشکرا دەکرێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button