
دوای چوار رۆژ لە خنکانی، تیمەکانی مەلەوانی تەرمی محەممەد عەلی تەمەن 20 ساڵەیان لە دەربەندی رانیە دۆزیەوە.
دوای ئەوەی ئێوارەی ڕۆژی شەممە ڕابردوو گەنجێکی تەمەن 20 دانیشتوی ڕانیە بەناوی ( محەمەد عەلی ) لەگەڵ چەند هاوڕێ یەکی بەمەبەستی مەلەکردن سەردانی دەربەندی ڕانیە دەکەن و لەکاتی مەلەکردندا محمد دەخنکێت.
بەرەبەیانی ئەمرۆ سێشەممە 8/8/2023 دوای چوار رۆژ لەگەڕان، بەرگری شارستانی راپەڕین ڕایگەیاند: کەمێک پێش ئێستا تەرمی گەنجە 20 ساڵەکە دۆزرایەوە.
لەماوەی 6 ڕۆژدا ئەوە دووەمین حاڵەتی ڕووداوی خنکانە کە لەدەربەندی ڕانیە روویداوە، کە هەفتەی رابردووش هاوڵاتییەکی دانیشتوی هەولێر بەناوی” محەمەد مستەفا” لەکاتی مەلەکردند لە دەربەند خنکا.
Facebook Comments Box



