کوردستانگرنگ

ڕاگــەیاندراوێـك لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکانەوە

ئەمرۆ چوارشەممە ٩/٨/٢٠٢٣ بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

ئەمەش دەقی راگەیەنراوەکە:

تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەھۆشبەرەکان، بەهاوکاری بەشی جموجۆڵی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کەرکوك لەچاڵاکیەکدا، دوای بەدواداچوونی ورد و وەرگرتنی رێکاری یاسایی، توانیان (٣) سێ تۆمەتبار دەستگیربکەن کەکاری کڕین و فرۆشتن بەماددەی هۆشبەریان دەکرد، لەگەڵ دەستگیرکردنیشیان بڕی (١٫٦٥٠) یەکیلۆ و شەش سەدو پەنجا گرام ماددەی هۆشبەر و سێ تەرازوو و (٩) نۆ هەزار دۆلار کەپارەی فرۆشتنی ماددەی هۆشبەر بووە دەستی بەسەردا گیرا .

یەکێک لە تۆمەتبارەکان بەڵگەی ئەتککردن مناڵی نەجوانی پێگیراوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کراوەتەوە و ڕووبەروی یاسا دەکرێنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button