
گوژمەی شەش ملیار دینار تەرخانکراوە بۆ دروستکردنی 348 پۆلی نوێی خوێندن بۆ قوتابخانەکان لە گشت پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاریدا بە تەرخانکردن و خەرجکردنی گوژمەی شەش ملیار دینار بەمەبەستی دروستکردنی 348 پۆلی نوێی خوێندن بۆ قوتابخانەکان لە گشت پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، لە کابینەی نۆیەمدا 452 ژووری نوێی خوێندن دروستکراوە، ئەو تەرخانکردنە نوێیە بۆ 348 ژووری دیکەی خوێندنە لە چوارچێوەی پلانی فراوانکردنی ژێرخانی پەروەردەیی.
Facebook Comments Box



