کوردستانگرنگ

پلەکانی گەرما دەگاتە ئەوپەڕى بەهێزى خۆى

پێشتر لە راپۆرتێکدا کەشناسی ئاماژەی بەوەکردبوو، ئەو شەپۆلەی گەرما کە رووی لە هەرێمی کوردستان کردووە، چەند رۆژێک کاریگەرییەکانی بەردەوام دەبێت و “ئەمڕۆ دەگاتە ئەوپەڕى بەهێزى خۆى”.

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی کردووە، سبەی هەینی 10/8/2023، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵە هەوری جیاجیا و ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک هەیە لە کاتەکانی ئێوارە، پلەى گەرما بە گشتی نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ تەنها  لە ناوچە شاخاوییەکان نەبێ کەمێک  نزم دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 48 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 45 پلەى سیلیزى
دهۆک: 44 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 48 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 45 پلەى سیلیزى
زاخۆ:  46 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 32 پلەى سیلیزى
گەرمیان :  49  پلەى سیلیزى

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button