کوردستانگرنگ

مەلەوانگەیەکی شاری هەولێر بووە خۆرایی

هێرش زادە تەیاڕ، خاوەنی باخچەی ئاژەڵانی هەولێر، لە ڕێگەی هەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) ئاشكرای كردووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 10/8/2023، مەلەوانگەی (ئەكوا زوو) لەنێو باخچەی ئاژەڵانی هەولێر، وەكوو كردنەوەی ئەزموونی دەكرێتەوە.

ئەوەشی خستووەتە ڕوو، بۆ ماوەی یەك ڕۆژ، دەرگای مەلەوانگەكە بێ بەرامبەر بەڕووی ئەو میوانانەدا دەكرێتەوە، كە سەردانی باخچەی ئاژەڵانی هەولێریان كردووە.

خاوەنی باخچەی ئاژەڵانی هەولێر، لەبارەی مەلەوانگە نوێیەكەی نێو باخچەكە، ڕایگەیاندووە: “ڕۆژانی یەكشەممە و سێشەممە بۆ ئافرەتان و منداڵانی ژێر 7 ساڵانە، لە ڕۆژەكانی دیكەیش تێكەڵاوە، لە ڕۆژەكانی دیكەی هەفتەش، لە كاتژمێر 9ی بەیانی تاوەكوو 4ی ئێوارە مەلەوانگەكە تایبەتە بە ئافرەتان و منداڵانی خوار تەمەن 10 ساڵ.”

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button