
لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی پرۆژە یاسای چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، لیواکانی 28و26و30 لە فەرماندەیی یەکەی 70، گواسترانەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.
ئەمڕۆ وەزارتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بۆئەوەکرد ، لیواکانی 28و26و30 لە فەرماندەیی یەکەی 70خراونەتە سەر میلاکی وەزارەتی پێشمەرگە و لە رۆژی دەرچوونی فەرمانی گواسنتەوەیان، دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت پڕۆسەی چاکسازیی و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگە، یەکێکە لە ئامانجە سەرەکییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەردەوام لەلایەن سەرۆکایەتیەکانی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگە جەختی لەسەر دەکرێتەوە.
Facebook Comments Box



