کوردستانگرنگ

هەولێر سود لە ئەزموونەکانی یابان وەردەگرێت

بەرێوەبەری ژینگە پارێزی هەولێر، بیرۆکەیەکی لێدانی بیر لە یابانەوە بۆ هەولێر دەگوازێتەوە و دەلێت: “کارەکەمان زۆر سەرکەوتوبوو”.

ئەندازیار ژیار جەلال بەڕێوەبەری ژینگەپارێزی هەولێر دەڵێت: “دوو ساڵ پێش ئێستا لە زبڵخانەی کانی قڕژاڵە نزیکی 70 بیر لێدرا بۆ دەرچوونی گازی قەتیسماوی ناو زبڵەکان، بۆڕی بەکارهاتوو تیایدا گەلڤەنایزی دژە ژەنگ بوو، پاش سەردانم لەگەڵ سێ ئەندازیاری تر لە وەزارەتی شارەوانی لۆ وڵاتی یابان، ئەوەی لەوێ دیتم بۆری کۆریگەیتی پلاستیکی کونکراویان بەکاردەهێنا”.

دەشلێت: “هەروەها بۆری پلاستیکی باشترە لە بۆری ئاسن لە:
1.تێچووی هەرزان ترە، بە نزیکەی ٪50
2.کێشی بۆری پلاستیکی سوکترە و بەستانەوەی ئاسانترە، واتا کارکردن تیایدا ساناتر و خێراترە.
3.تیرەی بۆری پلاستیکی گەورەترە، ئەمەش وادەکا بڕێکی زیاتر گاز کۆبکاتەوە لەناو چینەکانی ژێرەوەی.
بە خۆشحاڵیەوە ئەم مانگە توانیمان پێنج بیر لە زبڵخانە بەم شێوازە نوێیە لێبدرێ و ئەنجامەکانی وەک دەیبینن زۆر دڵخۆشکەربوو، دەتوانین بڵێین تاقیکردنەوەکەمان زۆر سەرکەوتوبوو، سوپاس بۆ خوا”

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button