
کاتێک باس لە گەشتکردن دەکرێت، ئەو کەسەی کە هەڵیدەبژێریت بۆ گەشتکردن لەگەڵیدا کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ئەزمونی گەشتەکەت دەبێت، هاوڕێ و هاوسەفەری نمونەیی رەنگە بەپێی ئارەزوی کەسەکان جیاواز بێت، بەڵام هەندێک خەسڵەتى گشتی هەیە کە دەبێت لەبەرچاو بگیرێت لەکاتی هەڵبژاردنی هاوڕێی گەشتەکەت.
– گونجانی تەمەنت و ئارەزو: تۆیەک کە تەمەنت ٣٠ ساڵ بێت گونجاوە لەگەڵ هاوتەمەنی خۆتدا گەشت بکەیت، چونکە کە تەمەنتان لە یەکەوە نزیک بێت ئەوا ئارەزوەکانیشتان لە یەکەوە نزیک دەبێت، بۆیە بەدوای کەسێکدا بگەڕێ کە تەمەن و ئارەزوەکانی و شێوازی گەشتکردن و چالاکی جەستەیی لەگەڵ حەزو ئارەزوی تۆدا هاوتەریب بێت، گرنگە گونجانت هەبێت لە روی ئەوەی کە دەتەوێت چەند کات بەسەر بەریت بۆ گەڕان و چالاکییە دڵخوازەکانت و کاتی گەشتەکەت.
-با ئارەزوەکانتان لە یەکەوە نزیک بێت: پێش گەشتەکە باسی ئامانج و ئارەزوەکانتان بۆ یەکتری بکەن بۆ ئەوەی دڵنیا بیت لەوەی کە لەگەل هاورێکەتدا یەکدەگرنەوە یاخود نا، ئەگەر تۆ بەدوای سەرگەرمی و گەڕان دەگەڕێیت لە کاتێکدا کەسی بەرامبەر حەزی لە ئیسراحەت و مانەوە لە ئۆتێل و خەوتنە، لەوانەیە ببێتە هۆی ناکۆکی و ناخۆشی و گەشتەکەشت لەبەرچاو بکەوێت.
– نەرمی و خۆگونجاندن: گەشتکردن لەوانەیە پێشبینی نەکراو بێت، واتە شتگەلێکی چاوەڕواننەکراو دێنەپێش، بۆیە زۆر گرنگە کەسێک هەڵبژێریت کە بتوانێت خۆی لەگەڵ بارودۆخە چاوەڕواننەکراوەکان و گۆڕینی بەرنامەکانی گەشت و ئەزموونە کەلتورییە جیاوازەکاندا بگونجێنێت؛ هاوبەشێکی گەشتیاری نەرم و نیان دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە رێکخستنی و دۆزینەوەی بەدیل کاتێک پلانەکان وەک ئەوەی نەخشەی بۆ کێشرابون ناڕۆن.
-خەرجی و دارایی، بابەتت خەرجی گەشت یەکێکە لەو بابەتانەی کە لە ماوەی گەشتەکەدا زۆرترین مشتومڕ دروست دەکات لە نێوان هاوڕێکاندا، هەمیشە لەگەڵ کەسێکدا برۆنە گەشت خەرجی و داهاتتان لەیەکەوە نزیک بێت، گەر خەرجیت زیاتر بێت بۆ باری دەرونی ئەو ناخۆشە یان تۆش کەمترین خەرجیت هەبێت لەوانیە وەک کەسێکی ڕەزیل لای ئەوان بێیتە بەرچاو، بۆیە دەبێت بە وریاییەوە مامەڵە لەگەل ئەم بابەتە بکەیت.
-رێزگرتن لە ئارەزوی تاکەکەسی : گەشتکردن دەکرێت چڕ و هەمەلایەنە بێت، هەروەها گرنگە هاوڕێیەکی گەشتکردنت هەبێت کە رێز لە فەزای کەسی و سنورەکانی تۆ بگرێت، هەندێک کات تۆ لەوانەیە حەز بکەیت بە تەنها بیت یان بۆ شوێنێک برۆیت ئارەزو نەکەیت هاوسەفەرەکت بزانێت بۆیە دەبێت کەسێک بکەیت بە هاوسەفەرت رێز لە ئارەزوەکانی تۆ بگرێت و تۆش بە هەمان شێوە، بە هۆی سەختی ژیان و کارکردنی زۆرەوە کاتێکی کەم هەیە بۆ گەشت کردن، بۆیە پێویستە بە وریاییەوە هاوڕێی دڵخوازی خۆت هەڵبژێریت.