کوردستانگرنگ

کێن ئەوانەی لە ھێرشە درۆنییەکەی پێنجوێن گیانیان لەدەستدا؟

ناسنامەی ئەو سێ كەسەی لە هێرشە درۆنییەكەی دوێنێی ناوچەی ناڵپارێز لەسنووری شارۆچكەی پێنجوێن گیانیان لەدەستدا ئاشكراكرا.

سەرچاوەیەكى نزيك لەكۆمپانیای ئاسیاسێڵ ئاشكرایكرد ئەو سێ كەسەی لە ئۆتۆمبێلێكدا دوێنێ لە ناڵپارێز لە سنووری پێنجوێن كرانە ئامانجی هێرشێكی درۆنی كارمەندی ئاسیاسێڵ بوون.

سەرچاوەكە، رونیكردەوە ئەو كارمەندانەی ئاسیاسێڵ منداڵی دووانیان لەئێران بوون و چوون بەدوایاندا لەرێگا كراونەتە ئامانجی ئەو هێرشە و ناشزانرێت بۆچی كراونەتە ئامانج.

هەروەها سەرچاوەكە، دەشڵێت “ئەو كارمەندانەی ئاسیاسێڵ خەڵكی سنووری موسڵن”.
ئەوەش لەكاتێكدایە بەپێی راگەیەندراوێكی دەزگای دژەتیرۆری كوردستان لەبۆردومانەكەی دوێنێی پێنجوێن بەرپرسێكی پەكەكە و پاسەوانێكی و شۆفێرەكەی گیانیان لەدەستداوە.

لە ماوەی رۆژانی رابردوودا ناوچەكانی دوكان و شارباژێڕ و پێنجوێن لەسنووری پارێزگای سلێمانی رووبەڕووی هێرشی درۆنی بوونەوە و بەهۆیەوە ژمارەیەك كەس گیانیانلەدەستداوە و برینداربوون.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button