
بەپێی وتەی ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق، بڕیارە لە 18 بۆ 25ی ئەم مانگە بەغدا پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجە رەوانەبكات و دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت بکرێت.
نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق دەڵێت، لەدوای بڵاوكردنەوەی رێنماییەكانی جێبەجێكردنی بودجەی گشتی لە رۆژنامەی وەقایعی عێراقی بۆ یەكەمجار هەرێمی كوردستان پشكی خۆی بەگوێرەی یاسای كارگێڕیی دارایی بە تەواوی وەردەگرێت، كە مانگانە تریلیۆنێك و 250 ملیار دینارە بەبێ داهاتی ناوخۆ.
پەیوەست بە وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت، ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، وادەی خەرجكردنی بودجەی هەرێمی كوردستان لە نێوان ١٨ بۆ٢٥ی مانگدا دەبێت، لەو ماوەیەدا لیستی مووچەی فەرمانبەران لە عێراق خەرجدەكرێت، بەگەیشتنی پارەش دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمموز (٧) ی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، دەکرێت.