
پاسەوانانی سنور و پۆلیسی گومرگ دەستگیرکردنی 18 کەسیان لە سنورەکانی سلێمانی و دهۆکەوە ڕاگەیاند، کە ویستویانە سنور ببەزێنن.
هێزەکانی پاسەوانی سنور ڕایگەیاند: هێزەکانیان توانیویانە لەسەر سنور 13 کەس دەستگیربکەن کە ویستویانە سنور ببەزێنن و بێنە ناو سلێمانی و دهۆکەوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، پۆلیسی گومرگ توانیویەتی لە پارێزگای دهۆك پێنج کەسی دیکە دەستگیربکات کە ویستویانە بەشێوەیەکی نایاسایی بە دەروازە سنورییەکاندا تێبپەڕین.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ماوەی ڕابردوو پاسەوانی سنور 40 کەسی دەستگیرکرد کە ویستبویان لە ئیرانەوە سنور ببەزێنن و بێنە ناو خاکی عێراقەوە.
Facebook Comments Box