رۆژههلاتی ناوهراستکوردستانگرنگ
جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق: لەبارەی مووچە و بودجەی هەرێم، دڵنیایی دەدات
جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە هەڤپەیڤینێکدا سەبارەت بە سەردانیکردنی شاندی هەرێم بۆ بەغدا و پرسی مووچە و بودجە دوا.
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوە و جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق، رایگەیاند: بڕیاروایە لە دوو رۆژی داهاتوودا شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات، لەسەر جێبەجێکردنی یاسای بودجە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆدەبنەوە.
فوئاد حوسێن رایگەیاند، هەردوو شاندی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان لەسەر پرسی داهاتی نانەوتی گفتوگۆ دەکەن بۆ ئەوەی کارە تەکنیکییەکان تەواو بکەن و پشکی هەرێمی کوردستان لە ئاییندەیەکی نزیکدا رەوانە بکرێت.
گوتیشی: هیچ مەترسییەک لەسەر بودجە و مووچەی هەرێمی کوردستان نییە، بە یاسا ئەم بابەتە رێکخراوە کە یاسای بوودجەیە.
Facebook Comments Box