
دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی داوای ده‌ستگیركردنی وه‌هاب هه‌ڵبجه‌یی كرا، كه تۆمه‌تباره به سه‌رپه‌رشتی كردنی ڕاسته‌وخۆی كه‌یسی تیرۆركردنی عه‌قید هاوكار جاف. یه‌كێتی به ناچاری كه‌سێكی دیكه ده‌ستنیشان ده‌كات بۆ ئه‌م پۆسته.
ده‌یڤد بێرگه‌ری هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباری باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق به قوباد تاڵه‌بانی ڕاگه‌یاندبوو كه هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ داواكراوێك ناكه‌ن، له كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیان دا.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ناوه‌خۆی عه‌ره‌بی سه‌ر به كۆمكاری عه‌ره‌بی، له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی داوای ڕاده‌ستكردنی وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی ده‌كات. ئه‌مه‌ش یه‌كێتی خستۆته دۆخێكی مه‌ترسیداره‌وه.
له ئێستادا كوڕانی تاڵه‌بانی خه‌ریكی ده‌ستنیشانكردنی كردنی كه‌سێكی دیكه‌ن له جێگای وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی. له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو به فه‌رمی كه‌سێكی دیكه ده‌بێته به‌رپرسی هێزی دژه تیرۆری یه‌كێتی.
خۆر میدیا