رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

لەشاری کەرکووک برنجی بایه‌عی دەدزرێت

ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق رایگەیاند: “برنجی بایه‌عی له‌ كۆگاكانی حكومه‌ت لە شارەکە ده‌دزرێت و له‌ بازاڕدا ده‌فرۆشرێت”.

ده‌سته‌کە راشیگەیاندووە: “به‌‌ فه‌رمانی دادوه‌ر لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ پێكهێناوه‌، لیژنه‌كه‌ دوای سەردانیکردنیان بۆ کۆگای بازاڕەکانی ماددە خۆراکییەکان لە شارەکە دەردەکەوێت کە بەشێکی زۆر لە برنجی بایەعی لەو بازاڕانەدا بوونی هەیە و لەلایەن دووکاندارانەوە کڕاونەتەوە کە لەسەری نووسراوە بۆ فرۆشتن نیە”.

وەک دەستەکە ئاماژەی پێکردووە:” تاوەکو ئێستا کەسێک و شوفێرێکیان لەسەر ئەو بابەتە دەستگیر کردووە”.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button