
لەنێو هێزەکانی 70ی یەکێتی، بەیەك جار (9) پلە بەرزكراونەتەوە واتە “لە نائیب عەریفەوە بۆ نائیب زابتی نمرە یەك”.
بە پێی فەرمانێكی فەرماندەیی هێزەكانی (70)ی یەكێتی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە ژمارە (108) كە لە رۆژی (6/1/2020) دەرچووە، ئاماژە بە بەرزكردنەوەی پلەی (18) کەس دەكات لەسەر میلاكی بەڕێوەبەرایەتی پاسەوانییەكان، ئەو كەسانە لە بەرێوەبەرایەتی پاسەوانین، بەڵام بەیەك جار پلەكانیان (9) جار بەرزكراونەتەوە.
ئەفسەرێكی یاسایی لەبارەی ئەو شێوازە پلە بەرزكردنەوەیە
رایگەیاند: دڵنیاین ئەو جۆرە پلە بەرزكردنەوەیە بە واسیتەو فەرمانی حزبی بووە، بەڵام ئەوە كوفری سەربازییە، لەكاتێكدا دەیان ئەفسەر هەیە پلەكانیان بەرزناكرێتەوە.
ئەو ئەفسەرە سەربازییە ئەوەشی ووت، هەرگیز ناكرێت پلە لە نائیب عەریفەوە بكرێتە نائیب زابتی پلە یەك، ئەوە پێویستی بە (25) ساڵ خزمەت هەیە.
بە پێی نوسراوەكە هەندێكیان لە پلەی (نائیب عەریف)ەوە بەرزكراوەتەوە بۆ (نائیب زابتی پلە یەك) واتا بەیەكجار (9) پلە بەرزكراوەتەوە.
بەشێكیان لە (نائیب زابتی نمرە پێنج)ەوە كراوە بە (نائیب زابتی نمرە دوو) ئەوە سێ پلە بەرزكراوەتەوە تەنیا ئەو سێ پلەیە لانی كەم (3) ساڵی دەوێت.
هەیانە لە ناو خشتەكە لە (نائیب زابتی نمرە هەشت)ەوە كراوە بە (نائیب زابتی نمرە یەك) واتا شەش پلەی دراوەتێ.
