
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین رۆژی دووشەممە 14-8-2023 ڕایگەیاند، رۆژی 4ـی ئەیلوول دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنە لە زانکۆی سەلاحەدین، جگە لە قۆناخی یەکەم.
هەروەها لە نێوەڕاستی مانگی ئەیلوولدا ساڵی خوێندنی 2023-2024ی زانکۆی سلێمانی دەستپێدەکات. لە سەرەتای هەمان مانگیشدا ساڵی خوێندنی زانکۆی و سەلاحەدین و دهۆک دەستپێدەکات.
د. کامەران یونس سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین دەڵێت، جگە لە قۆناخی یەکەم، ئەمساڵ 20 هەزار خوێندکاریان دەبێت.
هەریەکە لە زانکۆکانی سلێمانی و دهۆکیش نزیکەی 18 هەزار خوێندکاریان هەیە.
Facebook Comments Box