رۆژههلاتی ناوهراستگرنگ
یانە سعودیەکان ئەستێرەیەکی دیکەیان پەلکێشی وڵاتەکە کرد
نێیمار دا سیلڤای بەڕازیلی و ئەستێرەی پاریس سانجێرمان گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ هیلالی سعودی.
رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، نێیمار لە شاری پاریس پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ واژۆکردنی گرێبەستەکەی لەگەڵ هیلالی سعودی و جێهێشتنی سانجێرمان.
بەپێی هەمان سەرچاوە یانە سعودییەکە لە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو لە ریازی پایتەخت لە بۆنەیەکی گەورەدا نێیمار پێشکەش بە هاندەرانی دەکات و بە میدیاکانیشی دەناسێنێت.
هەر لەو بارەیەوە رۆژنامەنووس فابریزیۆ رۆمانۆبڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە هیلال گرێبەستەکەی نێیمار یەکلایی دەکاتەوە پاش ئەوەی ناوبراو رازیبووە بۆ ماوەی دوو وەرز پەیوەندی بە یانەکە بکات.
Facebook Comments Box