
حەسەن مەجید کارگێری لقی سێ پارتی دەبێتە سەرۆک لیستی پارتی لە کەرکووک بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگا.
لە ڕوونکردنەوەیەکدا د. کەمال کەرکووکی بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک – گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژەی بە لێدوانێکی محەمەد کەمال بەرپرسی لقی 3ـی پارتی کردووە، کە لە یەکێک لە کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە وەڵامدانەوەی پرسیارێک ھەڵەیەکی زمانەوانی ڕووی داوە و ناوی سەرۆک بارزانی ھێناوە.
بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک – گەرمیانی پارتی ڕوونی کردۆتەوە کە لێدوانەکەی بەرپرسی لقی سێی پارتی ھەڵەیەکی زمانەوانی بووە، دروستەکەی ئەوەیە کە بەرپرسی لیستی پارتی لە پارێزگای کەرکووک (حەسەن مەجید ڕەشید)ـە و ڕێگەپێدراوی (مخول) لیستەکەمانیش، ھەڤاڵ سامان ڕەشیدە.
Facebook Comments Box