
عەبدوڵڵا کوێخا موبارەک بە بڵاوکراوەیەکدا وەڵامی مەلا بەختاری دایەوە، ئەمەی خوارەوەش دەقی وەڵامەکەیەتی:
ھەکاری
لە باسی ھەکاریدا یەک قسەی کاک مەلا بەختیار کافییە بۆئەوەی لە راستی بابەتەکە تێبگەین.
کاک مەلا بە شانازی و پۆزە ئەڵێت کاک دکتۆر کەمال لە بیرت چوو لە سنووری سلێمانی راوتانمان نا و ھەتا راپەڕین ئەو ناوچانەتان نەبینیەوە، ئەمەی کاک بەختیار باسی دەکا پێش ھەکاریە، لەولاشە ئەڵێت بەچی ھەقێک لە ھەکاری شەڕتان دژمان کرد، ئەمە بە شەڕی براکوژی و تاوانێکی گەورە دەزانێت!.
باشە کاک مەلا بۆچی بۆ حیزبەکەی تۆ رەوایە لە سنووری خۆیدا شەڕی برا کوژی بکات و شانازی بە دەرکردنی براکانتانەوە بکەن، بەڵام لە ھەکاری و بادینان ناڕەوا و تاوانە ئەگەر قیادە مۆقەتە شەڕی ئێوە بکات لەکاتێکدا ئەوێ سنووری سەرکردایەتی و جێ نفوسی ئەوانە؟
من تائێستا بە تەواوی تێنەگەیشتبوم شەڕی ھەکاری بۆچی روویداوە، بەڵام سوپاس بۆ کاک مەلا بەختیار کە راستیەکەی دەرخست و پێشتر ئەوان شەڕی براکوژیان ھەڵگیرساندووە بە مەبەستی دەرکردنی قیادە مۆقەتە لە سنووری سلێمانی، ئەمە دانپێدانانی کاک مەلا خۆیەتی.
#Xwakurk #خواکوڕك