کوردستانگرنگ

هاتوچۆکردنی ئۆتۆمبێل لەبەردەرکی سەرا ڕادەگیرێت

بەهۆی هەبوونی ڤیستیڤال لەبەردەرکی سەرا، شارەوانی سلێمانی ڕاگرتنی هاتوچۆی لەم شوێنە ڕاگەیاند.

لە راگەیەندراوێكدا سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاگاداری ھاووڵاتییان و شۆفێران دەکاتەوە، ئاگاداری هاووڵاتییان و شۆفێرانی دەکەینەوە بە مەبەستی سازدانی (فێستیڤاڵی هاوینەی سلێمانی) لە بەردەرکی سەرا، سبه‌ی گۆڕه‌پانه‌كه‌ به‌ڕووی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل داده‌خرێت.

روونیشی كردووەتەوە، “داخستنه‌كه‌ له‌ کاتژمێر 2ی دوانیوەڕۆ هەتا کاتژمێر 11ی شەو ده‌بێت و هاتووچۆی ئۆتۆمبێل لە گۆڕەپانەكە بەربەست دەکرێت و شەقامی پیرەمێرد تەنها بە ئاڕاستەی شەقامی گۆران (ئۆرزدی) كراوە دەبێت.

ده‌شڵێت: كاتی ده‌ستپێكردنی فێستیڤاڵی هاوینەی سلێمانی له‌ كاتژمێر 7ی ئێواره‌ ده‌بێت و داواشی له‌ هاوڵاتیان و شوفێران كرد پابه‌ندبن به‌م ڕێنماییه‌وه‌.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button