
لە کەلار پڕۆژەی شەقامی دووسایدی جووتیاران جێبەجێ دەکرێت و کارکردن تێیدا گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی.
بەمزوانە پڕۆژەی شەقامی دووسایدی جووتیاران کۆتایی پێ دێت و کارکردن تێیدا گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی و ئێستا کار لە بڕگەی دانانی کراشستۆن لە شەقامەکە دەكرێت.
درێژیی شەقامەكە (1080)مەترە و پانییەكەی (30)مەترە، لە گەڕەكی ئەندازیاران تا گەڕەكی ڕزگاری درێژ دەبێتەوە. بڕگەكانی پێكهاتووە لە شۆستە و ئاوەڕۆ و ئاوەڕۆی ماڵان و باراناو و دروستکردنی ناوەندیی شەقام و چەند كارێكی تری تایبەت بە شەقامەكە.
گوژمەی ئەو پرۆژەیە لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکانە و لەلایەن سەرۆكایەتیی شارەوانیی كەلارەوە جێبەجێ دەكرێت. ئێستا بەڕێژەی 85%ی كارەكانی تەواو كراون و لە ماوەیەكی نزیكدا پرۆسەی قیرتاوكردنی دەستپێدەكات.
Facebook Comments Box



