
قایمقامی قەزای کفری ڕایگەیاند: کۆمپیانیایەک لە کفری پێویستی بە ١٠ کارمەند هەیە، بە مەرجی زۆر ئاسان.
بڵاوکراوەکەی قایمقامییەتی قەزای کفری:
بهشی ڕاگهیاندنی قایمقامییهتی قهزای كفری بڵاوی كردهوه، ئاگاداری سەرجەم دانیشتوانی سنووری قەزای كفری دەكەین. كۆمپانیای زمناكۆ پێویستی بە (١٠) كارمەند هەیە بۆ كۆمپانیاكەیان بە مەبەستی كاركردن لە بواری (پاككردنەوەی خوری و شوشتنەوەی) بۆ كارگەی ڕستنی خوری لە كفری.
بەم مەرجانە:
١-لە ڕەگەزی مێ بێت و بڕوانامەی پێویست نیە
٢-تەمەنی لەنێوان (٢٥-٤٠) ساڵ بێت
٣-نەخۆشی درێژخایەن و تەنگەنەفەسی نەبێت
٤-نیشتەجێی قەزای كفری بێت
تێبینی/پێشكەشكردنی داواكاری بۆ ماوەی (١٥) ڕۆژ دەبێت
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفونەوه بكهن
٠٧٧١٩٦٧٠٩١٣

Facebook Comments Box



