کوردستانگرنگ

پەکەکە ماڵی هاوڵاتیانی سڤیل دەتەقێنەوە

هاووڵاتییانی گوندی ریسێ و شیلان لە سنووری باتیفا رەزامەندی لایەنە پەیوەندیدارەکانیان وەرگرت سەردانی گوندەکەیان بکەن بۆ ئەوەی کاری چاندن لە زەوی و زارەکانیان بکەن، “کە بەهۆی پەکەکە مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە و کێشەیان بۆ دروست بووە ناتوانن لە گوندەکانیان بژین.

هاوڵاتیانی ئەو گوندە دەڵێن : ”دوای گەڕانەوەمان بینیمان ماڵی حاجی سادق سەلیم، کە موختاری گوندی ریسێ یە بەتەواوی لەلایەن چەکدارانی پەکەکە مینڕێژکراوە و ئامادە کراوە بۆ تەقاندنەوە.”

باسیان لەوەشکرد، ”دوای بینینی مینەکان ئەو هاووڵاتییانەی تریش نەیانتوانی بچنە مالەکانیان لە پێناو سەلامەتی گیانی خۆیان و پاراستنیان لە مینەکانی پەکەکە.”

دەشلێن: ”پەکەکە بۆ مەرامی قێزەونی خۆیان ئامادەن هەموو شتێک بکەن تەنانەت ماڵی هاووڵاتییانی سڤیلیش بتەقێننەوە بە خەڵکەکەی.”

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button