
بەهۆی گرتنەوەی ئاوی زێی بچووک لەلایەن ئێرانەوە، بەشێک لە ماڵەکانی قەلادزێ بێ ئاو دەبن.
ئاوی زێی بچووك رووبارێكی كوردستانە، لە رۆژهەڵاتی كوردستانەوە سەرچاوە دەگرێت و باشووری كوردستان تێپەڕ دەكات و دەڕژێتە سەر رووباری دیجلە، درێژاییەكەی 400 كیلۆمەترە و لە بەشێكیدا سنووری ئێران و عێراق دەستنیشان دەكات.
لە باشووری كوردستان، بەنداوی دووكان و لە رۆژهەڵاتی كوردستانیش بەنداوی سەردەشت لە سەریدا دروست كراوە. دوای تێپەڕبوونی لە بەنداوی دووكان، سنووری هەردوو پارێزگای هەولێر و كەركووك دیاری دەكات و دەڕژێتە دیجلەوە.
مارف مەحموود، بەڕێوەبەری پڕۆژەی ئاوی خاس لە سنووری پشدەر رایگەیاند، ئەمساڵ ئێران بە رێژەیەکی زیاتر ئاوی زێی بچووک کەمکردووەتەوە و ئەمەش وایکردووە پێداچوونەوە بە خشتەی دابینکردنی ئاوی خواردنەوە بۆ قەڵادزێ دەکەن.
Facebook Comments Box



