کوردستانگرنگ

بەڕێوبەری ناحیەی قوشتەپە لەبەر ئەوەی نەکرا بە قایمقام، دەستی لەکارکێشایەوە

دەقی پەیامەکەی بەرێوبەری ناحیەی قوشتەپە:

بەناوی خوای گەورە

دوای ماوەی ١٨ ساڵ خزمەت کردن وەک بەرێوەبەری ناحیە..

بەوپەری شانازیەوە زۆر دڵسۆزانە و خۆنەویستانە خزمەتی ھاولاتیانم کرد، وەک بەرێوەبەری ناحیەیی( رزگاری ,دارەتوو ,قوشتپە) بەرگری کردن لە موڵک و مالی دەولەت و بە تەحداوە رێگر بووم لە ھەرچی خەڵکی دەست رۆیشتوو بەر پرسی گەندەڵ کە دەیان وویست زیادەرۆیی بکەنە سەر موولکی دەوەلەت و بۆ بەرژەوەندی شەخسی بەکاری بێنن ، خۆشبەختانە رێگریمان کردو نەمانھێشت ھیچ کەس و لایەنێک سوود مەندبن و چۆکمان نەداو وەک بەلێنمان دابوو کە بە ئەخلاقەوە مامەلە بکەین،ئەوەشمان بە کردار سەلماند بە شاھێدی خەڵکی حەق بێژ و راستگۆ و دڵسۆز..

لێرەوە دەمەوێت ئەوە رابگەێنم دوای ئەوەی بریاری ھێنانە کایەیی قەزای قوشتەپە ھاتەدی بە ھەموو پێوەرێک وەکوو مافێکی خۆم دەبوو بەندە وەک قائیمقامی قەزایی قوشتپە دەست بەکار بم،بەلام بە داخەوە بێ گەرانەوە بۆ پرنسیپەکانی تقیم کردن پێدانی مافی خۆم فەرمانبەرێکی ئاسایی پێشنیار کرا بۆ پۆستی قائیمقامی قوشتەپە ،بۆیە لێرەوە رایدەگەێنم کە ئیتر ناتوانم بەردەوام بم لە پۆستی بەرێوەبەری ناحیە بە ھۆیی ئەو ناعەدالەتیەی بەرامبەرم کرا..

وەبە پێویستی دەزانم سوپاسی ھەموو ھاوڵاتیانی ئەو سنوورانە بکەم کە تێدا کارم کردووە وە داوای لێبوردن لەوانە بکەم،کە نەمتوانیووە وەکوو پێویست لە خزمەتیان بم بەھۆیی رێنمایەکانی حکومەت،وە سوپاسی بێ پایانم بۆ ھەموو ئەو بەرێوەبەرو فەرمانبەران و ھێزەکانی ئاسایش وپۆلیس وپۆلیسی ھاتوو چۆ و بەرگری شارستانی ھەمووئەوانەی کە لە ماوەی “١٨” ساڵی کارکردن پێکەوە کارمان کردووە، پێتان دەلێم ببورن لە ھەر کەموو کوریەک کە بەھۆیی کار کردنەوە ھاتۆتە پێش سوپاس بۆ ھەموو ئەوانەی رۆژێک بەرکەوتەم لەگەلیان ھەبووە..

ستار أغا گەردی
١٥ی ئابی٢٠٢٣

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button