
رێبوار فاروق، کارمەندێکی پێشووی NRT
دوور لە سیاسەت
شاسوار کێیە ؟! من خودی خۆم چیم بینیوە لەو
١- ئەو کەسەیە کە بەبێ گوێدانە باری دارایی زیاد لە ٣٠٠ کارمەند ، لەپڕا کۆبوونەوەی ئەکرد و زۆر بە ئسلوبێکی ناشرین و بێ منەتانە ئەیوت من %25 ی موچەکەتان ئەبڕم ، وە کێ قبوڵی نییە باجەکەی دابنێ و خواخافیزی بێت ، کە لە وجودی مندا ، دووجار ئەم ڕەفتارەی نواندووە ، وە پێش منیش و دوای منیش هەر ئەمەی دوبارە کردۆتەوە ، بەس موچەی بەشی ئای تی دەستکاری نەئەکرد لەبەر ئەوەی ئیشی پێمان بوو ، بەڵام مۆزەف هەبوو بەو لێبڕینە مەعاشەکەی بوو بە 200 هەزار و مەجبووریش بوو بیکات ، وە ئەویش بێ ئیشی و بێکاری بەشێوەیەکی عام قۆستبووەوە و اسغلالی هەموو کارمەندەکانی کردبوو ،
2- ئەوکەسەیە کە تێر جنێوی یا بەیەکێک لە کارمەندەکان لەبەر ئەوەی لەکاتی بەفرباریندا چەترەکەی ئەوی بەکارهێنابوو تا بچێتە سەربان و سەحنی سەتەلایتەکان پاک بکاتەوە لە بەفر و سیگناڵ بێتەوە
3- ئەوکەسەیە حسابی عەبدی بۆ مۆزەفەکانی ئەکرد و پێی وابوو ئەگەر بشمرن دەسکەوتێکەبێت بۆ کەناڵەکەی و شانازی پێوە ئەکرد
4- ئەو کەسەیە کە یەکێک لە کارمەندەکانمان لە شەڕی داعش بەبەرچاومانەوە لەکاتی ڕوماڵدا قۆڵێکی پەڕی ، کەچی تەنها 500 هەزار موکافەئەی کرد و تەواو ، وە وتی خۆی چووە موجازەفەی کردووە من داوای ئەوەم لێ نەکردووە
5- ئەو کەسەیە کە دوای هەفتەیەک لە ڕوماڵی شەڕی داعش و ماندوێتی کە گەڕاینەوە بۆ بەیانییەکەی کاتژمێرێک دواکەوتم لە دەوام ، دوو ڕۆژ موچەی لێ بڕیم
6- ئەو کەسەیە کە مۆزەفەکانی دەبوو خۆیان پارە سەرف بکەن کە دەرچونێکی ئاوایان هەبوایە بۆ ئەو شەڕ و فەرتەنەیە ، چونکە ڕۆژانەکەی کە بۆی دانابوویت بەشی ژەمێکی دەکرد ، لەکاتێکدا کەناڵەکانی تر بە گەورە و بچوکیانەوە شاهانە ئەو ساتانەیان بەڕێ ئەکرد و کە دەگەڕانەوە کەناڵ ، وک قارەمانێک سەیردەکران و موکافەئەیان دەکردن
7- ئەو کەسەیە کە کۆمەڵێک لە کارمەندان کامێرا و ئەشیاکانیان بەجێهێش و ڕایان کرد بەهۆی هێرشی داعشەوە ، هەڵوێستی شاسوار ئەوەبوو ، یان ئەو شتانە بهێننەوە یان خۆشتان مەیەنەوە بۆ کەناڵ
8- ئەوکەسەیە کە مۆزەف هەبووە لە پاش سوتانی کەناڵەکە ، نزیکی یەک ملیۆن دۆلاری بۆ شاسوار گەڕاندۆتەوە ، بە چاککردنەوەی جیهازەکان ، بەڵام دوای چەند ساڵێک بەهۆی دواکەوتنی چەند جارێک لە دەوام دەری کردووە
9- ئەو کەسەیە کە تێر جنێوی یا بە یەکێک لە مۆزەفەکانی بەشی ئایتی لەبەر ئەوەی دەنگی پەخش باش نەبوو ، وە دواتر بۆی دەرکەت کە مناڵی میوانەکەیان دەستکاری کۆنترۆڵی تەلەفزیۆنەکەی کردووە و سەوتەکەی تێکیاوە ، وە هیچ پەشیمانیش نەبووەوە لەو ڕەفتارەی
وە زۆۆۆۆۆر شتی تریشم لێ بینیوە کە ئەکرێ بیکەم بە کتێبێک ، وە زۆر شتی تریش هەیە کە باسی دەکەن ، من تەنها ئەوانەم وت کە بەچاوی خۆم بینیومە ، وە سوپاس بۆ خوا زوو نەجاتم بوو لێی ، وە ئەگەر خوانەخواستە ڕۆژێک دەسڵاتی هەبێت لەم وڵاتە ، من ڕێک بۆ خاریج ،
وە تەواوی کارمەندان شایەتی ئەم شتانەن .



