عێراق مووچە بۆ سواڵكه‌ران دەبڕێتەوە
راوێژكارێكی سوودانی دەلێت: پێشنیاز کراوە سواڵكه‌ران بخرێنه ناو لیستی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی و مووچه‌یان پێبدرێت.
سه‌نا موسه‌وی راوێژكاری كاروباری چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند: ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه مووچه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی له عێراق وه‌رده‌گرن، گه‌یشتوونه‌ته 6.5 ملیۆن كه‌س، تا ئێستاش 181 هه‌زار كه‌سیش ناویان له‌و لیسته ده‌رهێنراوه.
موسه‌وی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه مووچه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌یانگرێته‌وه، رۆژ له دوای رۆژ له زیادبووندان.
ده‌شڵێت: مووچه بۆ ئه‌وانه ده‌بڕدرێته‌وه كه هه‌ژارن و تا ئێستاش بریار نه‌دراوه مووچه بۆ ئه‌و كه‌سانه دابینبدرێت، كه توانای كاركردنیان نییه.
هه‌روه‌ها عەبدولزەهرە هینداوی، گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق وتی: ” نزیکەی %21 تا %22 رێژەی هەژاری لە ساڵی 2022 تۆمار کراوە، بەراورد بە ساڵی 2019 و دوو ساڵی رابردوو رێژەکە بەرزبووەتەوە کە رێژەکە %20 بوو، هۆکاری بەرزبوونەوەکەش لە ساڵی 2020 و 2021 بۆ بارودۆخی ئابووری عێراق و نەخۆشی کۆرۆنا دەگەڕێتەوە”.