رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە شاندێکی حکومەتی عێراق دەکات

پارێزگاری هەولێر، لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، پێشوازی له وەزیری دەرەوە و وەزیری کاری حکومەتی عێراقی فیدراڵ کرد.

ئەمشەو هەینی 2023.8.18، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەفڕۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی پێشوازیکرد لە هەریەک لە د.فواد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و ئەحمەد جاسم ئەلئەسەدی، وەزیری کاری عێراقی فیدراڵ و شاندی یاوەریان کە لە پێکهاتبوو لە ژمارەیەك بەرێوەبەری گشتی وەزارەتی ناوبراو، کە بە مەبەستی سەردانیکردنی کەمپی ئاوارەکانی هەولێر و دهۆک و سازدانی زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و ئاڵوگۆڕکردنی پەیوەندییەکانی هەولێرو بەغدا سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە.

جێگەی باسە، هەریەك لە زەکیە سەید سالح بریکاری وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و کاك بەختیار بەرێوەبەری گشتی لە نوێنەرایەتی بەغدا و دڵشاد مەحمود بەرێوەبەری گشتی دیوان و مەریوان بەگۆك بەرێوەبەری گشتی بیمە و خانەنەشینی کرێکاران لە پێشوازیکردنەکەدا یاوەری پارێزگاری هەولێر بوون.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button