کوردستانگرنگ

بەرپرسێکی یەکێتی لەناو باخەکەی خۆیدا کوژرا

درەنگانی ئەمشەو 18ـی 8ی 2023، نیاز دەرگەڵەیی، ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی ناوەندیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە کوژراوی لە باخەکەی خۆی لە دەربەندی رانییە دۆزرایەوە.

لەلایەن خۆیەوە، بەختیار شاوێس کەسایەتی نزیک لە لاهور شێخ جەنگی کوژرانی ئەو بەرپرسەی پێشووی یەکێتی دووپاتکردەوە و رایگەیاندووە، “زۆر بەداخەوەم بۆ مەرگی ناوادەی هاوڕێ و هەڤاڵم لەئەنجوومەنی ناوەندی پێشوو کاک نیاز دەرگەڵەیی”.

شایەنی باسە تائێستا هیچ لێدوانێک لەبارەی هۆکار و بەرپرسی ئەو رووداوە ئاشکرانەکراوە.

نیاز دەرگەڵەیی پێشتر قایمقامی قەزای دوکان بووە و دوای دۆزینەوەی تەرمەکەشی لە باخەکەی خۆی لە دەربەندی رانییە، تەرمەکەی گواسترایەوە بۆ پزیشکی دادی رانییە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button