کوردستانگرنگ

پرسەنامەیەک لە مەسرور بارزانیەوە

ئەمرۆ شەممە ١٩/٨/٠٢٢٣، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو شوکر خەیات و هونەرمەندانی کوردستان کرد.

بە داخێکی زۆرەوە،  هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەند و مەقامبێژی ناسراوی کوردستان ، شوکر محەمەد قادر ناسراو بە شوکر خەیات-م بیست . خوالێخۆشبوو شوکر خەیات، هونەرمەندێکی نیشتمانپەروەر بوو و ڕۆڵێکی دیاری لە پەرەپێدانی گۆرانی و مەقامی ڕەسەنی کوردی هەبوو . پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و هونەرمەندانی کوردستان دەکەم و هاوبەشی خەمیانم . خوای مەزن و میهرەبان ، گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە هەمووان ببەخشێت . 

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button