عێراق، جوڵەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بە پڕوپاگەندە وەسف دەکات
بەرپرسە سەربازییە عێراقیەکان، جوڵەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بە ناراست لەقەلەم دەدەن و دەڵێن: ڤیدیۆکان هی ساڵەکانی رابردوون.
ماوەی چەند رۆژێکە ڤیدیۆی جولەی هێزەکانی ئەمریکا، تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی تەنیوە، لەم بارەیەوەش لیوا یەحیا رەسول، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق، بە رۆژنامەی (الشرق الاوسط)ی راگەیاندووە، جموجۆڵی ئەمریكا هیچ بوونێكی نییە، تەنها لەناو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا نەبێت.
بەرپرسێکی حکومەتی عێڕاقیش رایگەیاندووە، جوڵەی سوپای ئەمریكا تەنها لەناوچە سنورییەكانی عێراقە، هەندێك لەو گرتانەشی كە ئامێرە سەربازییەكانی ئەمریكا نمایشدەكات، هی ساڵەکانی رابردوون، یان تەنانەت لە عێراقیشدا نین.
هاوکات لەلایەکی دیکەوە سێ كەسایەتی سەربازی عێراقی دەلێن: ئەمریكییەكان جارێكی دیکە خۆیان لەناوچەكە جێگیردەكەنەوە، وەك ئامادەكارییەك بۆ ئەنجامدانی پرۆسەیەكی سەربازی نوێ، كە لەناو عێراق نابێت.