کوردستانگرنگ

ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی تەندروستیەوە

وەزارەتی تەندروستی لەسەر بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەک هاتە دەنگ …

پاڵپشت بە یاسای مافی نەخۆش ژمارە 4 ی ساڵی 2020 و ڕێنمایی جێبەجێکردنی مافی نەخۆش ژمارە 4 ی ساڵی 2022، وەزارەتی تەندروستی لە سەر بڵاو بوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەك كە تێیدا مافی منداڵێكی تازە لە دایكبوو لە یەكێك لە نەخۆشخانە ئەهلییەكان پێشیل دەكرێت، بە دواداچوون و لێكۆڵینەوە دەكات، تیمەكانی پشكنین و بەدواداچوون ڕادەسپێردرێت بۆ گرتنەبەری ڕێكاری یاسایی بەرامبەر نەخۆشخانەکە و ئەو کەسانەی ئەو تاوانە ئەنجام دەدەن.

وەزارەتی تەندروستی داوا لە هاووڵاتیانی خۆشەویست دەكات لە بوونی هەر دیاردەیەكی نا تەندروست یان سكاڵا، دەتوانن لە ڕێگەی سندوقەكانی سكاڵا و هێڵە گەرمەكانەوە ئاگادارمان بكەنەوە و دڵنیایش دەداتە هاووڵاتیان کەوا بەردەوام دەبێت لە پشكنین و بەدواداچوونی خزمەتگوزارییەكانی تەندروستی بۆ ڕێگەگرتن لە سەرپێچی و کەمتەرخەمی و پێشیلکردنی مافی نەخۆش.

ڕاگەیاندنی
وەزارەتی تەندروستی
19/8/2023

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button