جیهانگرنگ

مێسی تەنها بە 7 یاری یەکەم نازناوی بۆ یانە نوێیەکەی بردەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ 20/8/2023 لە یاریی کۆتایی جامی خولەکاندا، یانەی ئینتەرمەیامی لە ناشڤیڵ کە بە کوردستانی بچووک ناسراوە، بەرامبەر یانەی ناشڤیڵ یارییکرد و بەلێدانەکانی یەکلاکەرەوە نازناوی جامی خولەکانی لە بەرژەوەندیی خۆی یەکلاکردەوە.

لە خولەکی 23 لیۆنێل مێسی لە دەرەوەی ناوچەی سزا بەلێدانێکی بەهێز گۆڵی پێشکەوتنی بۆ یانەی ئینتەرمەیامی تۆمارکرد و نیوەی یەکەم لە بەرژەوەندیی یانەی میوان کۆتاییهات.

لە سەرەتای نیوەی دووەمدا، ناشڤیڵ ئەنجامەکەی لە رێگەی فافا پیکاولت یەکسانکردەوە و یارییەکەی گەڕاندەوە خاڵی سەرەتا.

دوای ئەم دوو گۆڵە، یاریزانانی هەردوو یانە هەوڵی زیاتریاندا بۆ ئەوەی گۆڵی زیاتر بکەن، بەڵام لە هەژاندنی تۆڕدا سەرکەوتوو نەبوون و کاتی ئاسایی یارییەکە بەیەکسانبوون بە گۆڵێک بۆ هەرلایەک کۆتاییهات.

بۆ یەکلاکردنەوەی نازناوی پاڵەوانێتییەکە هەردوو یانە پەنایان بردە بەر لێدانەکانی یەکلاکەرەوە، ئینتەرمەیامی بە 10 لێدان بەرامبەر 9 لێدان یارییەکەی بردەوە و بووە پاڵەوانی جامی خولەکان.

ئەمە یەکەمجارە لە مێژوودا ئینتەرمەیامی نازناوێک دەباتەوە، لیۆنێل مێسی لە پاڵەوانێتییەکەدا لە 7 یارییدا 10 گۆڵی تۆمارکرد و بووە گۆڵکاری پاڵەوانێتییەکە، جگە لەوەش خەڵاتی باشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەکەی پێدرا.

دوای بردنەوەی یارییەکە، لیۆنێل مێسی ئامادەنەبوو خۆی جامەکە بەرزبکاتەوە و لەنێو ئاهەنگی یاریزانان و هاندەرانی یانەکەیدا جامی پاڵەوانێتییەکەی دایە کاپتنی پێشووی ئینتەرمەیامی و بەیەکەوە ئاهەنگیان بۆ بردنەوەی نازناوەکە گێڕا.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button