
ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی فیدراڵی ڕووسیا (ڕۆسکۆسمۆس)، بڵاویکردەوە کە کەشتی ئاسمانیی ڕووسی لونا-٢٥ خۆی کێشاوە بە مانگدا و پارچە پارچە بووە.
ڕۆسکۆسمۆس لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە کە دوێنێ پەیوەندی لەگەڵ لونا-٢٥ پچڕاوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە لە ئەنجامی شیکارییەکان دەرکەوتووە کە لادان لە حساباتی هەندێک پارامیتەردا هەبووە و هاتووە؛ “بەو هۆیەوە کەشتیە ئاسمانییەکە چووەتە خولگەیەکی حساب نەکراوەوە و خۆی کێشاوە بە ڕووی مانگدا و پارچە پارچە بووە”.
هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە لە ڕێگەی کۆمیسیۆنێکی تایبەتەوە لە هۆکاری ڕووداوەکە دەکۆڵدرێتەوە.
لونا-٢٥، ڕۆژی ١١ی ئاب، لە بنکەی بۆشایی ئاسمانی ڤۆستۆچنی کە پێنج هەزار و ٥٠٠ کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی مۆسکۆوە دوورە، بە مووشەکی Soyuz 2.1b ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرا.
ڕووسیا لە ساڵی ١٩٧٦ەوە تا ئێستا، پلاندادەنێت بۆ نیشتنەوەی نەرمی لونا-٢٥ لەسەر مانگ بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی.



