
عەتای دارتاش ئەو پیاوەی مەلا هەورامان گەچێنەیی پەرلەمانتاری كۆمەڵی دادگەری بە خواردنی بڕی 250 هەزار دۆلار تۆمەتبار كرد، لە لایەن پۆلیسی سلێمانییەوە دەستگیر كرا.
سهركهوت ئهحمهد وتهبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند لەسەر سکاڵای مەلاهەورامان گەچێنەیی و بە تۆمەتی تەشهیرو ناوزڕاندن ، عەتای دارتاش لەلایەن بنکەیەکی پۆلیسەوە ڕاگیراوە.
وتیشی راستە هەر دوولایان سکاڵایان لە دژی یەکتر تۆمار کردووە بەڵام ئەوە دادگا دەبێت بڕیار بدات و دۆسیەکەیان لای دادوەرە.
پێشتر ناكۆكییەكی زۆر لە نێوان هەردوو لایەندا هەبووە، چەند جارێکی کۆنگرەی رۆژنامەوانییان لەسەر کێشەکەیان ئەنجام داوە هەرچەندە عەتای دارتاش جەختی دەكردەوە كە خاوەن مافە، كەچی كۆمەڵی دادگەری پشتیوانیی لە پەرلەمانتارەكەی خۆی كرد و نەیانتوانی ئەو گرفتە چارەسەر بکەن.
دواتریش تۆمارێكی دەنگی بڵاو كرایەوە كە تێیدا کۆی هەموو دۆسیەکە لەسەرەتاە بۆ کۆتایی باسکرابوو بەڵام دیسان گومانەكانی لەسەر ئەم كەیسە زیاتر دەكرد و بەوەش دۆسیەکە یەکلا نەبوویەوە



