
مارک سترۆ، وەکو کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر دەستنیشان کرا.
وابڕیارە ئەمرۆ یەکشەممە 20/8/2023 مارک سترۆ، کە پێشتر پیشەی رۆژنامەنووس بووە، وەک کونسوڵی نوێی ئەمەریکا لە هەولێر دەست بەکاربێت، کە ئەرکەکەی ماوەی ساڵێک دەخایەنێت.
کونسوڵی نوێی ئەمەریکا لە هەولێر، پێشتر لە شارەکانی بەسرە و حلـە لە عێراق کاری کردووە و ماوەیەک کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا بووە لە کاراچی پاکستان.
Facebook Comments Box



