
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ی ٨ی ٢٠٢٣ بە سەرپەرشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، مەکتەبی سیاسی لە شاری کەرکوک کۆبووەوە.
بەگوێرەی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە، بڕیاردراوە رۆژی 27ـی 9ـی 2023 کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی ببەسترێت.
بافڵ تاڵەبانی گوتی، “یەکێتی لەسەر هێڵە نیشتمانی و کوردستانییەکان بۆ داکۆکیکردن لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەردەوامە، هەروەها جیاکردنەوەی دۆسیەی ململانێی سیاسیی لایەنەکان و نێوان هەرێم[ی کوردستان] و بەغدا لەپێشینەی کارەکانمانە و ژیان و گوزەرانی خەڵکەکەمان لای یەکێتی هێڵی سوورە و بەهەموو شێوەیەک داکۆکی لێدەکەین.”
Facebook Comments Box



