رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

ئەو کەسەی فیلمی ڕووتی لەبەغدا پەخش کرد ده‌ستگیر كرا

كه‌مێك پێش ئێستا وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه‌ و تێدا ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سه‌ی ڕاگه‌یاند كه‌ فلیمه‌ سێكسێكه‌ی په‌خش كردووه‌.

دوای ئەوەی ‌له‌‌ ناوه‌ڕاستی به‌غدا و له‌ گۆڕه‌پانی عه‌قه‌به‌ی بن نافیع، شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ڕێكلامكردن له‌لایه‌ن هاككه‌رێكه‌وه‌ هاك كرا و فیلمی سێكسی بۆ ماوه‌یه‌ك لێوه‌ په‌خش كرا، ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا، هه‌موو شاشه‌كانی ئه‌و شاره‌یان كوژانده‌وه.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقدا هاتووه‌، هێزه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵگیری و لێكۆڵێنه‌وه‌ی فیدڕاڵی عیڕاق دوای ڕه‌زامه‌ندی دادوه‌ر، ته‌ماشاكردنی كامێراكانی چاودێری توانییان ئه‌و كه‌سه‌ ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌ فلیمه‌كه‌ی په‌خش كردووه‌.

تۆماتباره‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ هۆكاری به‌خشكردنی ئه‌و فلیمه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ كه‌ كێشه‌ی له‌گه‌ڵ خاوه‌نی ئه‌و كۆمپانیایه‌ هه‌یه‌ كه‌ شاشه‌كه‌ی داناوه‌.‌

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button