
ته‌رمی ئافره‌تێك له ده‌ربه‌ندی رانیه دۆزرایه‌وه و به وته‌ی به‌رپرسانی پۆلیس، پێده‌چێت چه‌ند رۆژێك بێت ئه‌و ئافره‌ته خنكابێت و ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كه‌ی سه‌رئاو كه‌وتووه.
عه‌لی قادر، وته‌بێژی به‌رگری شارستانی راپه‌ڕین رایگه‌یاند: به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 21ی 8ی 2023، له ده‌ربه‌ندی رانیه ته‌رمی ئافره‌تێك سه‌ر ئاو كه‌وتووه و دواتر هێزه‌كانی پۆلیس و به‌رگری شارستانی لێ ئاگادار كراوه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ ناسنامه‌یه‌كی پێ نییه، نازانرێت ئایا فڕێدراوه‌ته ئه‌و ئاوه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بخنكێت یان خۆی كه‌وتووه‌ته ناو ئاوه‌كه‌وه، لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له ئێستادا ته‌رمه‌كه گهیهندراوهتە پزیشكی دادی رانیه، پێده‌چێت چه‌ند رۆژێك بێت ئه‌و ئافره‌ته خنكابێت و ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كه‌ی سه‌رئاو كه‌وتووه.



