
پێی نوسراوەکی وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم: ئەو مامۆستایانەی تووشی شێرپەنجە بوون، شەش بەشە وانەیان لە کۆی ئەو بەشە وانانەی بۆیان دانراوە بۆ کەمدەکرێتەوە.
ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی ھەرێمی کوردستان، نوسراوێکی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە لە ھەولێر و سلێمانی و دھۆک و ھەڵەبجە و زاخۆ و سۆران و راپەڕین و خوێندنی کوردیی کەرکوک کرد.
بەپێی نوسراوەکە، ئەو مامۆستانیانەی تووشبووی شێرپەنجەن و لە قۆناغی چارەسەرکردندان، بە مەرجێک بە راپۆرتی پزیشکیی پشتڕاستی بکەنەوە، بەبێ رەچاوکردنی ساڵانی خزمەت دەتوانن بگوازرێنەوە بۆ خوێندنگەکانی سەنتەری شارەکان.
لەنوسراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، ئەو مامۆستایانەی تووشی شێرپەنجە بوون، شەش بەشە وانەیان لە کۆی ئەو بەشە وانانەی بۆیان دانراوە بۆ کەمدەکرێتەوە.
Facebook Comments Box



