
ئەمرۆ دووشەممە 21/8/2023 حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارە قەرزی هاوسەرگیری و خانووبەرە، ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی قەرزی هاوسەرگیری و خانووبەرە بڵاوکردەوە و دەڵێت، “گۆڕانکاری لە میکانیزمی گەڕاندنەوەی قەرزەکان دەکرێت، بەجۆرێک رەچاوی دۆخی دارایی هاووڵاتییان بکرێت.”
پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، “حکومەتی هەرێمی کوردستان مەبەستیەتی فشار و بارگرانی لەسەر هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستان دروست نەبێت و میکانیزمی پێشوو لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییاندا گۆڕانکاریی بەسەردا دێت.”
Facebook Comments Box



