
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند: هەموو شێوەیەک قەدەغەیە جامی پێشەوەی ئوتومبێل هیچ جۆرە لەزگەیەک بەهەر ڕەنگێکی لێبدرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕاگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێردا هاتووە: ماوەیەکە تێبینی ئەوە دەکرێت کە هەندێک کەس جامەکانی پێشەوەی ئۆتومبێل بە لەزگە ڕەش دەکەن یان لەزگەی ڕەنگی جۆراوجۆری لێ دەدەن، ئێمە لێرەوە ڕادەگەیەنین کەوا بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە جامی پێشەوەی ئوتومبێل هیچ جۆرە لەزگەیەک بەهەر ڕەنگێکی لێبدرێت.
راگهیهندراوهكهى هاتوچۆى ههولێر ئاماژەبەوەش دەکات، لەزگەدان لە جامی پێشەوە ڕاستەوخۆ کاریگەری هەیە لەسەر کەمکردنەوەی مەودای بینینی شۆفێر.
هاتووچۆی هەولێر ڕاشیگەیاندووه، بڕیاری قەدەغەکردنەکە ئەو ئۆتۆمبێلانەش دەگرێتەوە کە ڕسوماتی ساڵانە دەدەن لەبەرامبەر جام ڕەش کردن، چونکە ڕەزامەندی تەنها بۆ جامەکانی تری ئۆتۆمبێلە، نەک جامی پێشەوە.



